به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لێژنەی باڵای حەجی سووریا ڕۆژی شەممە بە بڵاوکردنەوەی بە یان نامەیک ، سەعوودیەکانی بە بەرپرسی پێشگیری کردن لە بەجی هێنانی فەریزەی حەجی موسوڵمانانی سووریا بۆ پێنجەمین ساڵی پەیتا پەیتا زانی و ڕایگەیاند ، وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان هەروا لە مۆر کرانی ڕێککەوتن نامەکانی فەرمی تایبەتی حەج لەگەڵ وەزاڕەتی ئەوقافی سووریا خۆ دەبوێرێ کە ئەم کارە بە پێچەوانەی ڕیگاو ڕەوشی باو لەو بوارە دایە.
لەم بەیان نامەیە دا هاتووە: وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان گشت تێبینیەکانی ئاینی و ئە خلاقی خستووەتە ژێر پێ و کردەوەی پێویست کە سووریەکان بتوانن فەرزیەی حەج بەجێ بهێنن ،یان ڕاگرتووە.
شێخ " سامر عەبید" بەڕێوە بەری کۆگەی جیهان ئەلموستەفا" یش لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم لە بارەی سیاسەتەکانی عەرەبستان لە هەمبەر ڕێ وڕەسمی حەج وتی: کردەوەی عەرەبستان لە پێشگرتن لە بەدیی هێنانی فەرزیزەی حەج لەلایەن خەڵکی سووریا، کردەوەیەکی زاڵمانە و بەبێ یاساو رێسای شەرعی یە...
کۆتایی کورتە نامە/310